تالێنت ‌هەب

شوێنێک کە تێیدا بیرۆکە و داهێنان کۆدەبنەوە

ئێمە کێین و ئامانجمان چییە ؟

تاڵێنت هەب ناوەندێکی پیشەیی تایبەتە بە داهێنان و گەشەپێدان و هۆشیاری. ئێمە پێمان وایە کە پێویستە پشتگیری داهێنەران بکەین و بیرۆکەکانیان بکەینە پڕۆژە و کار بکەین بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی توانا کەسییەکان

پەرەپێدانی داهێنان

داهێنان تەنها بەهرەیەکی سروشتی نییە، بەڵکو کارامەیییەکە کە دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت. ئێمە وۆرکشۆپ و خولی ڕاهێنان و چالاکیی جۆراوجۆر ڕێکدەخەین بۆ بەهێزکردنی بیرکردنەوەی داهێنەرانە

دەرخستنی لێهاتوویی و گەشەپێدان

ئێمە کاردەکەین بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی توانای شاراوەی داهێنەران لە هەموو بوارەکاندا. لە هونەرەوە بۆ تەکنەلۆژیا، لە نووسینەوە بۆ دیزاین، یارمەتی گەنجان دەدەین بۆ ناسینەوە و پەرەپێدانی تواناکانیان

بەرزکردنەوەی هۆشیاری گەنجان

گەنجان پێویستیان بە هۆشیاری هەیە سەبارەت بە تواناکانیان. کاردەکەین بۆ زیادکردنی خۆناسین و متمانە بەخۆبوون لای گەنجان

پەیوەستکردن و دەستپێکردن

ئێمە کۆمەڵگەیەک دروست دەکەین کە داهێنەران بە ئاسانی بتوانن کۆببنەوە و هاوبەشی بکەن. ئێمە باشترین پڕۆژەکان بەو سەرچاوە و ڕاهێنەر و دەرفەتانە دەبەستینەوە کە پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی دەستپێبکەن و گەشە بکەن

ئەندامەکان

Mihraban

Mihraban

President and Co-Founder

Pshtiwan

Pshtiwan

Vice President and Co-Founder

Hazhar

Hazhar

Responsible For Coordination and Follow-Up

Nzho

Nzho

Head of Administration and Finance