یەکەمین ڕۆژی وۆرکشۆپەکانی یونی تالێنت بە سەرکەوتوویی دەستی پێکرد

Oct 21, 2025




none
none
none
none
none
none
none
none

یەکەمین ڕۆژی وۆرکشۆپەکانی ئیڤێنتی UniTalent بە بەژداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین - کەمپەسی رانیە، بە سەرپەرشتی مامۆستا پەیوەند مەحمود، پسپۆڕی کارگێڕی کار، دەستی پێکرد.

وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی “داهێنان و نوێگەری لە بەڕێوەبردن و پلانی پرۆژە“ بەڕێوەچوو و دەرفەتێکی بێ وێنە بوو بۆ خوێندکاران بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زانستە نوێکارییەکان لە بواری کارسازی.

ئەم وۆرکشۆپانە بە مەبەستی پێشکەشکردنی زانیاری چڕ و ڕاهێنانەوەی پراکتیکی ڕێکخراون، بەشێوەیەک کە بەژداربووان بتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوود لە باشترین ئەزموون و پراکتیزەکانی جیهانی کارسازی وەربگرن و توانای گەشەپێدانی بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە بەدەست بهێنن.