وۆرکشۆپی تایبەت دەربارەی پاراستنی مافی خاوەندارێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو
Sep 17, 2025









دامەزراوەی تاڵێنت هەب بە هاوبەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی تایبەتیان دەربارەی چۆنیەتی پاراستنی مافی خاوەندارێتی و تۆماری ناوی بازرگانی بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرکشۆپە کە لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئامادەبوونی میهرەبان جەلال، سەرۆکی دامەزراوەی تاڵێنت هەب، و نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا، تایبەت بوو بەو کەسانەی دەیانەوێت دەستبکەن بە کاری بازرگانی، دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەیی یاخود تۆماری بیرۆکەی داهێنەرانە لە وۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان ئاشنا بوون بە چۆنیەتی پاراستنی بیرۆکەی داهێنەرانە، هەروەها تۆماری ناوی بازرگانی و تۆماری لۆگۆ، کە گرنگترین هەنگاوەکانن بۆ دەستپێکردنی هەر کارێکی بازرگانی یاساییانە.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە، بڕوانامەی تایبەت بە بەشداربووان بەخشرا، بۆ پشتگیری و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی مافەکانیان.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دامەزراوەی تاێنت هەب و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دێت بۆ پشتگیریکردنی دامەزرێنەران و خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە لە هەرێمی کوردستان.