رێکخراوی تالێنت هەب و ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق گەورەترین چالاکییان لە رۆژی جیهانیی گەنجان ڕێکخست
Sep 9, 2025






رێکخراوی تالێنت هەب و ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق گەورەترین چالاکییان لە رۆژی جیهانیی گەنجان ڕێکخست
ئیفێنتی وتووێژی گەنج بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، ،نوێنەری جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێز قوباد تاڵەبانی، ڕاگران و مامۆستایانی زانکۆ و نوێنەرانی رێکخراوەکان، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان لە ڕامادا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو
ە ئیڤێنتەکەدا وتارێکی هاوبەش لەلایەن هەردوو ڕێکخراوەکە و پارێزگاری سلێمانیەوە پێشکەشکرا کە تێیدا باس لە ڕۆڵی گەنجان و گرنگی ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکیانە کرا بە ئامانجی هاندان و پاڵپشتی گەنجان.، لە بەشێکی دیکەی ئیڤێنتی وتووێژی گەنج هەر یەک لە قسەکەران زانا ئەحمەد، مەنار شیهب و هانا هووت بە هاوبەشی پێکردنی چیرۆک و ئەزموونی سەرکەوتنی ژیانیان گەنجانیان هاندا بۆ هەوڵدان و تێکۆشانی بەردەوام بۆ دەستخستنی ئامانج و خەونەکانیان