دامەزراوەی تالێنت هەب سوپاس و پێزانین پێشکەش بە زانکۆی راپەڕین دەکات
Dec 4, 2025

دوای ئەوەی دامەزراوەی تالێنت هەب بە هاوکاری زانکۆی راپەڕین یەکەمین ئیڤێنتی یونی تالێنت ی ڕێکخست کە زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکار و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی رانیە و قەڵادزێ لێی سوودمەند بوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٤/١٢/٢٠٢٥ لە لایەن میهرەبان جەلال، سەرۆکی دامەزراوەی تالێنت هەب، خەڵاتی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە پ.ی.د. پەیمان رەمەزان ئەحمەد کرا.
ئەم خەڵاتە لە پای هەوڵەکانی بەڕێزیان بوو بۆ سەرخستنی ئیڤێنتەکە کە خزمەتێکی گەورە بوو بە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ئەو ناوچەیە.
یەکەمین ئیڤێنتی یونی تالێنت لە چوارچێوەی کار و پرۆژەکانی دامەزراوەی تالێنت هەب دێت بۆ پاڵپشتیکردنی داهێنەران، دروستکردنی بیری داهێنەرانە و رەخساندنی هەلی کار و نوێگەری لە بازاڕی کاردا.