یەکەمین ئیڤێنتی تالێنت ستارت بەرێوەجوو

Sep 16, 2025




none
none
none
none
none
none
none
none
none
none
none

رۆژی ١٦/٩/٢٠٢٥ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی یەکەمین ئیڤێنتی تالێنت ستارت بەڕێوەچوو کەلە لایەن دامەزراوەی تالێنت هەبـەوە رێکخرابوو.

لەو ئیڤێنتەدا کە زیاتر لە ٢٥٠ خوێندکاری دەرچووی قۆناغی دوانزە لێی سودمەند بوون تێیدا لە لایەن کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆوە باس لە شێوازی دروستی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و ژینگەی زاتکۆ و بونیادنانی کەسێتی و بیری نوێگەری و داهێنان بۆ خوێندکاران کرا،

هاوکات باس لەو دەرفەتانەش کران کە خوێندکاران دەتوانن لە قۆناغی خوێندنی ئەکادیمیدا بۆ دیاریکردنی داهاتوویان بەدەستی بهێنن.