وۆرکشۆپی «داهێنەرانە بیربکەرەوە، داهێنەرانە هەنگاو بنێ» بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

Dec 20, 2025




none
none
none
none
none
none
none

سلێمانی- دامەزراوەی تاڵێنت هەب یەکەم چالاکی خۆی بە ناونیشانی «داهێنەرانە بیربکەرەوە، داهێنەرانە کار بکە» بەڕێوەبرد کە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان لێی سودمەندبوون

ئەم وۆرکشۆپە کە بە سەرپەرشتی مامۆستایان سۆران حەمە سەعید و هێلین تاهیر ئەنجام درا، زیاتر لە ١٧ گەنج تێیدا بەشداری کرد. بەشداربووان لە ڕێگەی ئەم چالاکییەوە لە بیرکردنەوەی داهێنەرانە و شێوازەکانی جێبەجێکردنی بیرۆکەکان ئاگادار کرانەوە لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامە بە هەموو بەشداربووان دابەش کرا

تاڵێنت هەب دامەزراوەیەکی ناحکومی قازانجنەویستەیە کە ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی گەنجانی داهێنەر و پاڵپشتیکردنیانە. ئەم دامەزراوەیە هەوڵ دەدات بیرۆکە داهێنەرانەکانی گەنجان بگۆڕێت بۆ پرۆژەی کرداری و زەمینەی گەشەکردنیان بۆ ئامادە بکات

بەپێی ئەو ئامانجانەی کە دامەزراوەکە دایناوە، چالاکی و وۆرکشۆپی زیاتر لە ماوەی داهاتوودا بەڕێوە دەبات بۆ پشتیوانیکردن و پەروەردەکردنی تواناکانی گەنجان